بابەتەکان

السبت، 7 فبراير 2026

بەرشەلۆنە پێداگرە لەسەر گواستنەوەی هالاند و دەیانەوێت ئەو یاریزانە فشار لە مان سیتی بکات نرخەکەی دابەزێنێت.

 بەرشەلۆنە پێداگرە لەسەر گواستنەوەی هالاند و دەیانەوێت ئەو یاریزانە فشار لە مان سیتی بکات نرخەکەی دابەزێنێت.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە خەونی بەرپرسان و هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە بینینی ئێرلینگ هالاندی نەرویجیە بە درێسی یانەکەیانەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە یانە کەتەلۆنیەکە دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان تا بیکەنە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە وەرزی داهاتوودا.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی فیچاجێس رایگەیاندووە، یانە کەتەلۆنیەکە پێداگرن لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە هەرچەندە نرخەکەی زۆرە کە 200 ملیۆن یۆرۆیە.

ئاشكرایکردووە، پلانی بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە هالاند یاخی بێت لە مانچستەر سیتی و داوا لە یانەکەی بکات نرخی فرۆشتنی کەم بکاتەوە تا پەیوەندی بکات بە بەرشەلۆنەوە