بابەتەکان

السبت، 7 فبراير 2026

بە کڕینی کۆشکێک لە مایۆرکا دەنگۆی چوونی کلۆپ بۆ ریاڵ مەدرید زیاتر دەبێت و تۆنی کرووسیش دووبارە کۆبوونەوەی لەگەڵ کردووە.

 بە کڕینی کۆشکێک لە مایۆرکا دەنگۆی چوونی کلۆپ بۆ ریاڵ مەدرید زیاتر دەبێت و تۆنی کرووسیش دووبارە کۆبوونەوەی لەگەڵ کردووە.

تۆڕی دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردەوە، کلۆپ کۆشکێکی گرانبەهای بە بەهای 4 ملیۆن یۆرۆ لە دوورگەی مایۆرکا کڕیوە، ئەو شوێنەش تەنها کاتژمێرێک لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوورە.

باسی لەوەشکردووە، کۆشکەکەی کلۆپ رووبەرەکەی نزیکەی پێنج هەزار مەتر چوارگۆشەیە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە ستافێکی راسپاردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی، هەروەها پارەیەکی زۆریشی خەرجکردووە.

بەوەشەوە نەوەستاوە کلۆپ گۆڕانکارییەکی بەرفراوانی کردووە بۆ گۆڕینی خانووەکە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، ئەمەش دەنگۆی پەیوەندییکردنی بە ریاڵ مەدریدەوە زیاتر دەکات.

هەروەها بە بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیل ناسیۆناڵ، تۆنی کرۆس جارێکی دیکە لەگەڵ کلۆپ کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە فشارەکانی بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕیال مەدرید بکات.

ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدرید، لەسەر راسپاردەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ دووەم جار لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکە کۆبووەتەوە تا رازیبکات شوێنی ئاربیلوا بگرێتەوە لە سەرەتای وەرزی داهاتوو