بابەتەکان

السبت، 7 فبراير 2026

پێرێز دەیەوێت بە گواستنەوەی پێدری بۆمبێکی گەورە بتەقێنێتەوە و سیناریۆی هاوشێوەی فیگۆ دووبارە بکاتەوە.

 پێرێز دەیەوێت بە گواستنەوەی پێدری بۆمبێکی گەورە بتەقێنێتەوە و سیناریۆی هاوشێوەی فیگۆ دووبارە بکاتەوە.

پێگەی ئیلدێسمارک لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازی ئەنجامدانی گرێبەستی سەدەیە کە ئەویش گواستنەوەی پێدری ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەیە.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، پێرێز پێیوایە تا ئێستاش گرێبەستە مەحاڵەکان دەتوانرێت بکرێنە راستی هاوشێوەی ئەوەی کە سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی لویس فیگۆ لە رابردوودا، دەیەوێت بە هەمان سیناریۆ پێدریش بگوازێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی یانەی شاهانە ئەوەیە کە لە هاوینی 2027 گرێبەست لەگەڵ پێدری ئیمزابکەن و تاکە یاریزانیشە کە سەرجەم بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید خەونی پێوە دەبینن.

نوسیویەتی، گواستنەوەی پێدری ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2030 کۆتاییدێت جگە لەوەش مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە و دڵخۆشیشە لە یانە کەتەلۆنیەکە.

رونیشیکردووەتەوە، پێرێز بڕیاریداوە پێکهاتەی ریاڵ مەدرید تا چەندین ساڵیتر بەهێز بکات و بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو ڤیتینیا بگوازێتەوە و وەرزی دواتریش گرێبەست لەگەڵ پێدری ئیمزابکات.